له‌باره‌ی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکرده‌وە.

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە.

هەرچەنده بەپێی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵی سالى(٢٠٢١) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (١)تا ئه‌مرۆ( ١٦/شوباتی ٢٠٢٢) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە.

بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ,کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت. بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی ٢/ ٢٠٢٢ دابەشکردنی موچەی مانگی (١) بەردەوام بێت.