بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى به‌هاى پشكى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌رێم داده‌به‌زێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى هه‌رێم پشكى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه‌ له‌ نه‌وتى هه‌رێمدا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن رووى له‌ داكشان كردووه‌، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێت: كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پابه‌ندین به‌ رێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵیان. رۆژى سێشه‌ممه‌ 15ى، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌دواى به‌دواداچوونكردن بۆ سكاڵاى ژماره‌ 59ى ساڵى 2012 و داواى ژماره‌ 110ى ساڵى 2019 كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و عه‌لى شه‌داد فارس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره‌ كرابوون بڕیاریى به‌ ناده‌ستوورى ناساندنى هه‌نارده‌ و فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ركرد. بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق كاردانه‌وه‌ى سیاسى جیاوازى به‌دواى خۆیدا هێنا له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند، “حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ى به‌ […]

The post بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى به‌هاى پشكى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌رێم داده‌به‌زێنێت appeared first on SNN.