SNN ماوەی چەند ڕۆژێکە حکومەتی بەغدا خاڵی گومرکیی لە ھەموو ئەو دەروازانەی دەچنەوە پارێزگانی ناوەڕاست و باشووری عێراق داناوە و بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانییش دەڵێت “وەزارەتی بازرگانی و حکوومەتی عێراقمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ لابردنیان”. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: “ماوەیەکە حکوومەتی عێراق خاڵی گومرگیی لەنێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق داناوە و باجی خستووەتە سەر ئەو بەرھەم و کەلوپەلانەی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێن، پێشتریش ئەو کێشەیە ھەبووە و چارەسەر کراوە، بەڵام دیارە دیسان خالی گومرکییان داناوە.” بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت: “ھاوردەکردنی ھیچ کەلوپەلێک قەدەغە نییە، بەڵام باجیان لێ […]
The post حکومەتی عێراق رێکارێکی ديکە دژی هەرێم دەگرێتەبەر appeared first on SNN.