دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ رونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى رۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌ى بڵاوكرده‌وه و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ ناده‌ستوریبونی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان پێشوتریش له دادگایه‌كی ئه‌مریكا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سكاڵاى تۆماركردبوو، بۆیه جه‌خت له دروستی بڕیاره‌كه‌ی 15ی ئه‌م مانگه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: له‌بڕیاره‌كه‌دا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراق و گه‌له‌كه‌ی كراوه.
دادگای فیدڕاڵی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌شكردوه، ده‌رچونی بڕیاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌كانی (110 و 111 و110 و115 و121 و130 )ـی ده‌ستوری عێراق بوه، پێشوتریش دادگایه‌كی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیارێكی به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆكه‌وه ده‌ركردبوو كه دژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان تۆماركرابو.
دادگاى فیدراڵى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، حكومه‌تی هه‌رێمی له دادگاییه‌كه‌ى ئه‌مریكادا دانى به‌وه‌داناوه كه كه‌شتییى نه‌وتى هه‌رێم هه‌بووه له ئیسرائیل به‌تاڵكراوه.