نێرده‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری مین له‌عیراق رایگه‌یاند، لایه‌نه عیراقی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ستراتیژیه‌تی كاركردنیان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی داهاتوو كه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه له‌و وڵاته‌دا.
كیتی شا‌و نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری مین له‌عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌عیراقدا نه‌خشه رێگایه‌كی نوێی بۆ دانراوه بۆ هه‌موو دامه‌زراوه‌و رێكخراوه‌كان به‌پێی پێوه‌ری نیشتمانی نوێ و له‌و روه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
شا‌و راشیگه‌یاندوه، به‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كانیان فاكته‌رێكی زیندوه بۆ رزگاركردن و باشكردنی ژیانه، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگاكانی عیراق له ناوچه جیاوازه‌كاندا كردوه له پارێزگاكانی ئه‌نبار، به‌سره، دیاله، كه‌ركوك، دهۆك، سلێمانی، توانیویانه 44 هه‌زار پاشماوه‌ی نه‌ته‌قیو هه‌ڵبگرنه‌وه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر 200 هه‌زار كه‌س داناوه، له‌هه‌مانكاتدا رێنمایی دانیشتوانی ناوچه‌كانیشیان كردوه‌و زیاتر 49 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌شیان پاككردۆته‌وه بۆ بونیاتنانی خزمه‌تگوزاری تیایاندا كه هۆكارێك بوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان.