وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌فته‌ی داهاتو، ئه‌نتۆنی بلینكن و سێرگی لاڤرۆڤ، كۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر روسیا هێرشی نه‌كرده سه‌ر ئۆكرانیا.
نێد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، پێشنیازی كۆبونه‌وه‌ی بۆ سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا روسییه‌كه‌ی كردوه.
وتییشی: لایه‌نی روسیا، پێشنیازه‌كه‌ی قبوڵ كردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ی خستوه‌ته كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو.
پرایس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: مه‌رجی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه تا ئه‌و كاته، روسیا هێرش نه‌كاته سه‌ر ئۆكرانیا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا، به‌رده‌وام روسیا تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌وڵی داگیركردنی ئۆكرانیا و روسیاش ره‌تی ده‌كاته‌وه.