تا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ناتواندرێت گرفتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمەسەعید سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی ئەم كابینەیەی ئێستای حكومەتی عێراق متمانەیان لەم خولەی ئێستای پەرلەمان وەرنەگرتووە ئەوا ناتوانن هیچ ڕێككەوتنێكی دەرەكی واژووبكەن و هاوكات ناشتوانن هیچ پرۆژە یاسایەك ڕەوانەی پەرلەمان بكەن بە پرۆژەیاسای نەوت و گازەوە، بۆیە تا كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكنەهێندرێت ناتواندرێت گرفتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێت. د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئەم كابینەی ئێستای حكومەتی عێراقی لەلایەن ئەم خولەی پەرلەمانەوە متمانەیان پێنەدراوە، ناتواندرێت زۆر كار هەیە بیكەن، بۆیە حكومەتی ئێستای عێراق حكومەتێكی كاربەڕێكەرە و ناتوانێت هیچ پرۆژەیاسایەك رەوانەی […]

The post تا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ناتواندرێت گرفتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم چارەسەر بكرێت appeared first on SNN.