هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: شەوی پێنج شەممە ١٧/٢/٢٠٢٢، گرتەی ڤیدیۆیی ڕوداوێکی هاتووچۆ بڵاوبویەوە کە لەپێش گوندی ئیتالی دوو لەسەر شەقامی 120مەتری لە هەولێر ڕویدابوو، ئەوەوە بووە شۆفێری ئۆتۆمبێلە حکومەییەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆیان پێکهاتوون و کەس سکاڵای تۆمارنەکردووە.
بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی ههولێر رایگهیاند: رووداوەکە لەنێوان لاندکرۆزێکی ڕەنگ ڕەش ژمارە (شارەوانی)حکومی بوو لەگەڵ 5 ئوتومبێلی دیکە، لە گرتەکە دیاربوو کە شوفێری ئوتومبێلە لاندکرۆزە حکومیەکە بەتەواوی ئوتومبێلەکەی لەژێر کۆنترۆل دەرچوو بوو ،ئەمەش بوبوە هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی نائاسایی ڕەفتار بکات.
ئاماژهیان بهوهشكرد:دوای بڵاوبوونەوەی گرتەکە، لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەلێکۆلینەوە کرا، ئەنجامە بەراییەکان دەریانخست کە ڕوداوەکە لەدەروازەی گوندی ئیتالی دوو روویداوە کاتێک کە لاندکرۆزە حکومیەکە ویستویەتی بچێتە ناو گوندی ئیتالی دوو، وە ژمارەیەک ئوتومبێل لە پێش و پشتی هەبووە و لە ئەنجامی ئەوەی کە شوفێرەکە کۆنترۆلی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی نەماوە توشی پێکدادان بوە لەگەڵ ئوتومبێلەکان، وەلەڕوداورکە جگە لە زیانی ماددی کە بە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
راشیانگهیاند:هەموو لایەنەکانی ناو ڕووداوەکە لەنێوان خۆیان پێکهاتوون وەسکاڵایان دژی یەکتری تۆمارنەکردووە ،وە ئەوەی پەیوەندی بە مافی حکومەتەوە هەیە، بە فەرمانی جەنابی وەزیری ناوخۆ دەست بەسەر ئوتومبێلە حکومیەکە داگیراوە و ڕەوانەی گەراجی دەست بەسەر داگرتنی هاتووچۆی هەولێر کراوە و لێکۆلینەوەش بۆ زانینی راستییەکان لەگەڵ شوفێرەکە دەستیپێکردوە.