وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار هاتە دەنگ

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابەزاندنی نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار بە دوور زانی و ڕایگەیاند، “کاریگەریی نەرێنی دەبێت بۆسەر ئابووریی وڵات”. سەرچاوەکە ئەمڕۆ هەینی کە نەیتوانی ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئەوەی بە مدیا عێراقییەکان راگەیاند:”نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و بە ئاسانی گۆڕانکاری تیدا ناکرێت.” وتیشی، “سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی بە مەرجی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار پشتگیری و پاڵپشتی عێراقیان کردووە، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە نرخەکەیدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی و ئابوریی عێراق.” ئەمڕۆ هەینی، 18-2-2022، لە چەند میدیا و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەى نرخی دراو […]

The post وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار هاتە دەنگ appeared first on SNN.