“قبوڵیناكه‌ین هێرشبكرێته‌ سه‌ر ئۆكرانیا”

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: قبوڵیناكه‌ین هێرشبكرێته‌ سه‌ر ئۆكرانیا، وتیشى: “ئێمه‌ پشتیوانى سه‌روه‌رى خاكى ئۆكرانیا ده‌كه‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك”. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى شوبات، ئانالینا بایه‌ربوك، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ میانى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كه‌یدا له‌ كۆنفڕانسى ئاسایشى میونشن وتى: “ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵیناكه‌ین ڕوسیا هێرشبكاته‌ سه‌ر ئۆكرانیا، له‌ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه‌ پشتوانى ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، گرنگه‌ هه‌مووان بزانین پشتوانییه‌كه‌ى ئێمه‌ پشتیوانییه‌ بۆ مرۆڤایه‌تى نه‌وه‌ك سیاسه‌ت و سه‌رۆك و ئۆكرانیا، چونكه‌ له‌ شه‌ڕدا مرۆڤه‌كان ده‌بنه‌ قوربانى”. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌كى كشانه‌وه‌ى ڕوسیامان له‌سه‌ر سنوور نه‌بینییوه‌، بوونى هه‌زاران سه‌رباز و زرێپۆش واتاى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ڕوسیا وازى له‌ بیرۆكه‌ى […]

The post “قبوڵیناكه‌ین هێرشبكرێته‌ سه‌ر ئۆكرانیا” appeared first on SNN.