SNN بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزينەوە بەشێک لە شۆفێرانی پاس لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن کارتی بەنزينيان بۆ بکرێت ئەگەرنا دەست بە مانگرتن دەکەن. ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە شۆفێرانی پاس کە کاری گواستنەوەی خوێندکاران دەکەن گردبوونەوە و باس لەوە دەکەن: بە بڕياری هاتووچۆی سلێمانی بۆيان نييە لە 24 سەرنشين زياتر بگوازنەوە، ئەوەش دەريناهێنت بەهۆی ئەوەی نرخی بەنزين لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزبووەتەوە. ئەو شۆفێرانە دەشڵێن “ئەگەر وەڵامی داواکارييەکانيان نەدرێتەوە مان دەگرن و خوێندکاران و کارمەندان ناگوازنەوە”، داواشدەکەن “حکومەت کارتی بەنزينيان بۆ بکات و بە نرخێکی کەمتر بەنزينيان پێبدرێت”.
The post گرانبوونی نرخی بەنزين ناڕەزايی لێکەوتەوە appeared first on SNN.