SNN شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆل بەلاوازی لەسەر بەشێک لە ناوچەکان دەستپێدەکات ئەمشەو و سبەی یەکشەممە لە تەواوی ناوچەکان و گەرمێنیەکان باران دەبارێت بەهەورە بروسکەوە بەشێکی تاوەکانیش بەخوڕ دەبن چونکە هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سورو سپی تێکەڵ بەیەک دەبن و یەکگدەگرن بڕێک شێی مەداریش لەناوچەی ئەفەریقیاوە بۆ سەر دەریای سورو لە ئەوێشەوە بۆ ناوچەکە حاڵەتەکە بەهێزدەکات. دەشڵێت: لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و هەڵەبجە و شارەزوورو کەرکوک و هەولێر بەهێز دەبێت حاڵەتەکە لەسەر سنووری بادینان زیاتر مام ناوەند دەبێت، شایەنی باسە ڕێژەیەکی پێویست و باش باران لەهەموو ناوچەکان […]
The post شەپۆلێکی بەهێزی باران دەگاتە هەرێم و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە appeared first on SNN.