دیجیتال میدیای سپێده
چەند ڕۆژێكە بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەشێك لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆش لە قەزای سەیدسادق مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان به خۆپیشاندان كردەوە.
بهگوێرهی زانیارییهكانی سپێده ئەمڕۆ شەممە جارێكی دیكە لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سیدسادق مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بە خۆپیشاندانكرد و داوایی سەرەتایترین مافی خۆمان لە حكومەتی هەرێم دەكەین.
مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەی سیدسادق داوای كردنیان بە هەمیشەیی لە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێم دەكەن و بەپێچەوانەوە بەوتەی خۆیان ئامادەنین بڕۆنەوە هۆڵەكانی خوێندن.