دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو کەسیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە لە پارێزگای کەرکووک، دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ٤٣ گرام ماددەی کریستاڵ و ٢١ گرام ماددەی حەشیش -دا گیراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگا کراون، بۆ ئەوەی سزای عادیلانە بدرێن.