بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەر لە قەزای پشدەر دەستی بەسەر داگیرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

- گوتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک، عەقید کاروان خۆشناو: "تۆمەتباران دەیانویست ئەو بڕە ماددە ھۆشبەرە بە شێوەیەکی نایاسایی داخلی سنووری ھەرێمی کوردستان بکەن".

گوتەبێژی پۆلیسی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک ، عەقید کاروان خۆشناو لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، بڵاویکردووەتەوە کە، ئەمڕۆ لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی فەماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک - لیوای سێ ، دوای کۆکردنەوەی زانیاری نھێنی لە گوندی زەڵێ لە شارەدێی ھەڵشۆی سەر بە قەزای پشدەر ، تواندرا لەلایەن مەفرەزەکانی فەوجی پێنجی پاسەوانی سنوور ؛ دەست بگرن بەسەر بێنج کیلۆ ٣٠٠ گرام لە ماددەی تلیاک، سێ کیلۆ گرام لە ماددەی کریستاڵ و ١٠ ھەزار حەبی تڕامادۆڵ.

عەقید کاروان خۆشناو ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تۆمەتباران کە دەیانویست ئەو بڕە ماددە ھۆشبەرە بە شێوەیەکی نایاسایی داخلی سنووری ھەرێمی کوردستان بکەن.