دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، واژووی لەسەر بڕیاری وەگرتنی سەربازی یەدەگ کرد.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی پوتین کە، لە پۆرتاڵی زانیاریی یاسایی رووسیا بڵاوبووەتەوە، ئەو کەسانەی بە یەدەگ لە هێزە چەکدارەکانی رووسیا، یەکە سەربازییەکانی بەرگری نیشتمانی، دامەزراوەی ئاسایشی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییە فیدراڵییەکاندا دانراون، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ سەربازی داوا دەکرێن.
هەر لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا لەبارەی جێبەجێکردنی رێکاری پێویست، زانیاری بە هەریەکە لە، ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری ناوچە فیدڕاڵییەکان درا.
بەگوێرەی یاسا فیدڕاڵییەکانی رووسیا، ئەو کەسانەی بە یەدەگ دانراون، نابێت سێ ساڵ جارێک زیاتر بانگی سەربازی بکرێن.