دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین فەرمانی دەستپێکردنی مانۆڕێکی سەربازیی فراوانیدا کە تیاییدا هێزەکانی سێگۆشەی ئەتۆمی (Nuclear triad) بەشدارن.
سەرۆکی رووسیا پوتین و سەرکۆماری بێلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ لە کۆشکی کرێملین لە میانی بەڕێوەچوونی مانۆڕەکدا کە هێزەکانی سێگۆشەی ئەتۆمی تیایدا بەشدارن، چاودێری هەڵدانی مووشەکی بالیستیکیان کرد.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی رووسیا، هەریەکە لە یەکەکانی هێزی ئاسمانیی رووسیا، هەرێمی سەربازیی باشوور، هێزی مووشەکی ستراتیژی، دەریای رەش و باکوور بەشداری لە مانۆڕەکە دەکەن کە پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.
سێگۆشەی ئەتۆمی، هەریەک لە فڕۆکەی بۆمبهاوێژ، مووشەکی زەمینی و مووشەکی بالیستیک لەخۆ دەگرێت و، دەتوانرێت لە وشکانی، ئاسمانیی و ئاوییەوە مووشەکی ئەتۆمی هەڵبدرێت.