دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی دەربارەی نەوت و گاز بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.
مەسرور بارزانی له دووهم رۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونخ، لهگهڵ ئهندامانى ئهنجوومهنى نوێنهرانى ئهمريكا، ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف كۆبووەوه.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا.
هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرا دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.