ئەبوبەکر هەڵەدنی بڕیاریدا خۆی بۆ پۆستی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کاندید نەکاتەوە وبڕیاریداوە خۆی بۆ ئەندامێتی سەرکردایەتی کاندید نەکاتەوە. لە نووسراوێکدا،ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کە ئاڕاستەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوو و ئەندامانی کۆنگرەی حزبەی کردووە، رایگەیاند کە بڕیاریداوە خۆی بۆ سەرکردایەتی کاندید نەکاتەوە. ئاماژەى بەوەشکردوە، لەبەرهەندێ هۆکاری تابیەت بەخۆم ووەک زەمینە سازی وڕێگا خۆش کردن بۆ هاتنە پێشەوەی ووزەو توانای نوێ” بڕیاریداوە خۆی بۆ ئەندامێتی سەرکردایەتی کاندید نەکاتەوە. جێگەى ئاماژەیە،بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەشتەمین کۆنگرەی خۆی ساز بکات، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی رۆژەکەی دیاری نەکراوە.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia