ته‌قینه‌وه‌یەک له‌ باکووری یەمەن کوژرانی نۆ سه‌ربازی لێکەوتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك كه‌ له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ چێندرابوو له‌ پارێزگای سەعدە باكووری یه‌مه‌ن، نۆ سه‌رباز کوژران.

روانگەی یەمەن بۆ مینه‌كان كه‌ رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌ رایگه‌یاند له‌و کاتەی کە سه‌ربازانی لیواكانی فه‌تح سه‌ربه‌ سوپای یه‌مه‌ن له‌ ناوچه‌ی سێگۆشەی بەقع كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی یه‌مه‌ندایه‌ دەورییەیان ئەنجام دەدا، مینێكی دژه‌تانك كه‌ له‌لایه‌ن حووسییه‌كان له‌سه‌ر رێگا داندرابووه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا ته‌قییه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، نۆ سه‌رباز کوژراون.

تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ حووسییه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و چڕ مینیان چاندووه‌ و ئه‌م ناوچه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كان تیایدا به‌رزه‌.

حووسییه‌كان و سوپای یه‌مه‌ن له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

پێشتر به‌رپرسانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاندبوو كه‌ ژماره‌ی مینه‌ چێندراوه‌كان له‌و وڵاته‌، دوو ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه‌.