دیجیتال میدیای سپێده
پشكنینی شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێسی دووەم بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کۆشکی بێکینگهام-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە شاژنه ئەلیزابێسی دووەم كه ته‌مه‌نی ٩٥ ساڵه تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و نیشانه‌كانی په‌تاكه‌ی به سووكی تیایدا ده‌ركه‌وتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه شاژن ئه‌م هه‌فته‌یه له ویندسۆر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه سووكه‌كانی و هاتووه "(شاژن) به‌رده‌وام ده‌بێت له وه‌رگرتنی هاوكاریی پزیشكی و پەیڕەوکردنی سەرجەم رێنماییە گونجاوەکان".
شازادە چارلس بۆ جاری دووەم لە ١٠ی شوباتدا تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، پاشان پشكنینی هاوسەرهكهشی، كۆرنۆڵ كامیلا بۆ په‌تای كۆرۆنای پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.