SNN- عەلی حەمەسەعید رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت و هەر لەم هەفتەیەدا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەم دەهینرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ SNN رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانەی ماون مووچە وەربگرن دابەش دەکرێت و رۆژی دووشەممە 21-2-2022 مووچەی وەزارەتی شارەوانی دابەش دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد: “رۆژی سێشەممە مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت ورۆژی چوارشەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی دەدرێت و ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.
The post وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەنرا appeared first on SNN.