بانکی ناوەندی لەسەر نرخی دۆلار هاتە دەنگ

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: تاوتوێی بابەتی نرخی دۆلار دەکرێت لە هەموو روویەکەوە، پێويستيشە دامەزراوە داراییەکان لێکەوتەکانی گۆرانی نرخی دۆلار لێکبدەنەوە.  مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رايگەياند: هەموو دامەزراوە داراییەکانی وڵات پێویستە لە سەریان ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکدانەوەی تەواوی لێکەوتەکانی گۆڕانی نرخی دراوەوە. ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری فراکسیۆنەکان تاوتوێی ئەوە کراوە کە چۆن بتوانن چۆنییەتی کڕین و فرۆشتنی دراوە بیانییەکان رێکبخەن لە بازاڕەکاندا و چۆن چاودێری بخرێتە سەر کەرەستەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی دراوەکان. لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا ناجێگيری بەرچاوی بەخۆوە بينی، شارەزايانی ئابوريش هۆکارەکەيان […]

The post بانکی ناوەندی لەسەر نرخی دۆلار هاتە دەنگ appeared first on SNN.