فه‌یسبووك ملیۆنان به‌كارهێنه‌ر له‌ عێراق له‌ده‌ستده‌دات

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌گوێره‌ى ئامارێكى سه‌نته‌رى دیجیتاڵ میدیاى سه‌ربه‌ حكومه‌تى عێراق رێژه‌ى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ عێراق له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌ 30 ملیۆن كه‌س له‌ كۆى 41 ملیۆن هاووڵاتى. به‌پێى ئامارێكى سه‌نته‌رى تایبه‌تى دیجیتاڵ میدیا سه‌ربه‌ حكومه‌تى عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، “ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ عێراق له‌ هه‌ڵكشانى به‌رده‌وامدایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ كۆى 41 ملیۆن هاووڵاتى نزیكه‌ى 30 ملیۆن هاووڵاتى به‌كارهێنه‌رن و هه‌ژماریان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه‌”. سه‌نته‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌، “رێژه‌ى به‌كارهێنه‌رى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ماوه‌ى رابردوودا 3 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س زیادیكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌كارهێنه‌ریان زیادیكردووه‌، به‌ڵام له‌نێویاندا تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك زۆرترین به‌كارهێنه‌رى له‌ده‌ستداوه‌”. […]

The post فه‌یسبووك ملیۆنان به‌كارهێنه‌ر له‌ عێراق له‌ده‌ستده‌دات appeared first on SNN.