وه‌زیرى دارایی بانكه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمان به‌ گشت بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه‌ ده‌ستكارى ئه‌و سیوله‌ نه‌ختینه‌ییه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌ هه‌ژمارى بانكى هاووڵاتییاندا دانراوه‌. له‌ نووسراوێكدا كه‌ به‌روارى 20ى شوباتى له‌سه‌ره‌ و واژوورى ئاوات جه‌ناب، وه‌زیرى داریی حكومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره‌ هاتووه‌، “به‌ مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى بانكه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه‌ بۆ بانكه‌كان له‌لاى هاووڵاتییان و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى جموجۆڵى بانكى، بفه‌رموون به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بانكه‌كان كه‌ به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكارى سیوله‌ى نه‌ختینه‌ی دانراوى ئه‌ژمێره‌ جیاوازه‌كانى هاووڵاتییان نه‌كرێت”. ده‌قى فه‌رمانه‌كه‌  

The post وه‌زیرى دارایی بانكه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ appeared first on SNN.