دیجیتال میدیای سپێده
بانکی ڕافیدەین لقەکانی خۆی لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئاگادارکردەوە کە کار بە ڕێنمایی پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون بکەن.
ئهمڕۆ دوو شهممه 21 ی شوباتی 2022 بانکی ڕافیدەین لە ئاگادارییەکدا سەرجەم لقەکانی خۆی ئاگادارکردەوە کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون.
له ڕاگەیەنراوەکەی بانكی رافیدهین ئهوهش خراوهتهڕوو، بڕی قەرزەکە بۆ فەرمانبەران 50 ملیۆن دینار و بۆ هاووڵاتیانیش 30 ملیۆن دینارە بە زیادەی 5%.