دیجیتال میدیای سپێده
دوای بڵاوبونەوەی چەند حاڵەتێکی دزی کردن بەتایبەت دزینی کێبڵ و وایەری کارەبایی لەو خانوانەی تازە دروست دەکرێن، پۆلیسی سۆران باندێکی دزینی کێبڵ و وایەری کارەبایی لە سۆران دەستگیردهكات.
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگهیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە دواداچونێکی ووردیان دەستپێکرد توانیان (١١) یانزە کەس لە کاتی تواندنەوەی کێبڵ و وایەری کارەبایی دەستگیربکەن.
ئهوهش هاتوه، كه لە کاتی دەستگیرکردنیان توانیویانه دەست بەسەر بڕێکی زۆر وایەر و کێبڵی کارەبایی دابگرن.
باس لهوهش كراوه، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و بە ووتەی خۆیان(۷) حەوت دزیان لە کات و شوێنی جیاواز ئەنجام داوە لە ئێستادا بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەر گشت تۆمەتباران ڕاگیراون بە پێی ماددە(٤٤٦) لە یاسای سزاکان و لێکۆلینەوەش ڵەگەڵیان بەردەوامە.