“سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌در كۆده‌بنه‌وه‌”

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بڕیاره‌ له‌ دوو رۆژى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى موقته‌دا سه‌در به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقش ده‌ڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مان”. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فازل فه‌تلاوى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له‌ دوو رۆژى داهاتوودا موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ هه‌ماهه‌نگى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات”. له‌باره‌ى هۆكارى پشت كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌در له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نورى مالیكى، هادى عامرى و قه‌یس خه‌ز عه‌لى، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: “كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ پێكهێنان و راگه‌یاندنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌ك كوتله‌ى هاوبه‌ش بچنه‌ نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق”. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق […]

The post “سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌در كۆده‌بنه‌وه‌” appeared first on SNN.