ئیسرائیلی داگیركەر ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانیان خاپووركرد.
ئەو گوندە ناوی “عەراقیب”ـە، بەشێك لە دانیشتووان خێمەیان هەڵداوە و بەشێكیشیان بە دار و چادر و نایلۆن خانوویان دروستكردووە، تەنها لە ماوەی ئەم دوو مانگەی ئەمساڵدا دوو جار خاپووركراوە و ماڵەكانی دانیشتووانی گوندەكە ڕووخێندراون.
گوندەكە دەكەوێتە ناوچەی “نەقب” و بەشێكە لەو زەوییانەی بە 48 ناسراون، لە ساڵی 1948ەوە ئیسرائیل-داگیری كردووە و لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا ئیسرائیل 1250 دۆنم زەویی داوەتەوە بە فەڵەستینییەكان، بەڵام ساڵی 2000 زنجیرەی خاپووركردنی گوندەكە دەستیپێكردووە و بەپێی هەوالی میدیاكان“لەو كاتەوە تاوەكو ئێستا 198 جار خاپووركراوە”.