یەکێتیی ئەورووپا ناوەرۆکی پاکێجی سزاکانی بۆ سەر رووسیا ئاشکرا کرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە داننان بە سەربەخۆیی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک و ناردنی سەربازانی رووسیا بۆ ئەو دوو هەرێمە، کارێکی نایاسایی و قەبوڵ نەکراوە و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.

یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرای کرد کە لە پاکێجی ئەو سزایانەی بەسەر رووسیادا دەیسەپێنن، ئەو کەسانەی بڕیاری داننان بە سەربەخۆیی دوو هەرێمەکەی ئۆکراینایان داوە لەگەڵ ئەو بانکانەی پشتیوانی دارایی سوپای رووسیا دەکەن، کراونەتە ئامانج.

ئەنجوومەن و کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، لەبارەی ناوەرۆکی پاکێجی سزاکانی سەر رووسیا کە بڕیارە ئەمڕۆ پەسەند بکرێت، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە داننان بە سەربەخۆیی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک و ناردنی سەربازانی رووسیا بۆ ئەو دوو هەرێمە، کارێکی نایاسایی و قەبوڵ نەکراوە و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە، هەروەها پشتیوانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئۆکراینا دووپات کراوەتەوە.

پاکێجی سزاکان چەند بوارێکی کاریگەری کردووەتە ئامانج، لەوانە: ئەو کەسانەی بڕیاری داننان بە سەربەخۆی دوو هەرێمەکەی ئۆکراینایان داوە لەگەڵ ئەو بانکانەی پشتیوانی دارایی سوپای رووسیا دەکەن، سەرمایەی رووسیا لە یەکێتیی ئەورووپا، رێگاکانی گەیشتنی مۆسکۆ بە بازاڕە داراییەکان و بازرگانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و دوو هەرێمەکەی ئۆکراینا.

جێی ئاماژەیە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ پەسەند کردنی پاکێجی سزاکانی یەکێتییەکە دژ بە رووسیا، کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.