بەریتانیا دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناساندنی بەناو کۆماری گەلی دۆنێتسک و بەناو کۆماری گەلی لوھانسک لەلایەن سەرۆکی رووسیاوە، بڕیاری سزادانی بەسەر پێنج بانکی رووسیا و سێ وەبەرهێنەر دا.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن لە میانی گوتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئهو بڕیارنامهیهی "به پێشێلكردنی یاسا نێودهوڵهتییهكان" ناوبرد كه لهلایهن سهرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینهوه واژوو كرا سهبارهت به ناسینی بهناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایهنگری رووسیا له خۆرههڵاتی ئۆكراینا، به شێوەی فەرمی.
جۆنسن ئاماژەی بەوە دا، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین وەکو بیانووییەک بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا ئەم بڕیارەی داوە و گوتیشی "ئەوەی کە مایەی نیگەرانییە ئەوەیە بەهۆی بڕیارێکی پووچی پوتینەوە ژیانی دانیشتوانی وڵاتێکی ئەورووپا کە زیاد لە ٤٤ ملیۆنە، دەکەوێتە ژێر مەترسی و هەڕەشەی داگیرکاریی".
- "ئەگەر هەیە سزای زیاتر بسەپێنین"
جۆنسن رایگەیاند لە میانی سزا سەرەتاییەکانمان بۆ سەر رووسیا، سزا بەسەر هەریەک لە بانکەکانی (Rossiayaz Bank, Isbank, General Bank, Promsvyazbank ve Black Sea Bank) دەسەپێنین.
هەروەها جۆنسن ئاماژەی بەوە دا، سزا بەسەر سێ وەبەرهێنەر و سەرمایەدار دەسەپێنن و گوتیشی "قەدەغە دەخرێتە سەر گەشتکردنی ئەو کەسانە بۆ بەریتانیا و رێگە نادرێت پەیوەندی لەگەڵ هیچ کۆمپانیا و دامەزراوەیەکی بەریتانیادا ببەستن".
جۆنسن رایگەیاند ئەوە تەنیا سزادانێکی پێشوەختەیە، لە ئەگەری بەردەوام بوونی هێرشەکانی رووسیادا سزای زیاتر دەسەپێننە سەر ئەو وڵاتە.
- "ئۆکراینا داوای هاوکاری سەربازیی زیاتری کرد"
جۆنسن ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسکی ئۆکراینا داوای ناردنی هاوکاری سەربازیی زیاتری کرد.
جۆنسن جەختی لە بەردوامیدان بە هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکراینا کردەوە و بەڵێنی دا بایەخ بە داواکارییەکەی ئۆکراینا بدەن.