SNN پێشبینیکارانی کەشوهەوای هەرێم و عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، کە شەپۆلێکی دیکەی نزمە پاڵەپەستۆ رووی لە ناوچەکانی هەرێم دەکاتەوە بەبێ جیاوازی و کاریگەری شەپۆلەکە لە رۆژی هەینیوە دەبێت و لە رۆژی شەمەدا زیاتر چیر دەبێتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، کە شەپۆلی بارانە لە شێوەی شەپۆلی بارانی بەهارەی و هێواشدا دەبێت واتا مەترسی لافاوی لێ ناکرێت، بەتایبەتی لە ناچە نزم و لێژەکاندا، واش پێشبینی دەکرێت، شەپۆلەکە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە لەگەڵ بوونی کەمێک بەفر لە لوتکەی چیاکان و ناوچەکە کوێستانییەکان.
The post شەپۆلێکی چەند رۆژەی باران روو لە هەرێم دەکاتەوە appeared first on SNN.