سزاکانی سەر کۆمپانیای ئەپڵ لە هۆڵەندا بۆ 25 ملیۆن یورۆ بەرزبووەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دامەزراوەی فرۆشتن و بازارگێڕی هۆڵەندا (ACM)، بەزرکردنەوەی سزاکانی سەر کۆمپانیای ئەپڵ-ی بۆ 25 ملیۆن یورۆ راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی (ACM)، بەهۆی کێشەی سیستەمی پارەدان لە ئەپ ستۆر سزای سەرکۆمپانیاکە زیاد دەکرێت.

دوای سزادرانی بەتۆمەتی پێشێلکاری لە کانوونی دووەمی 2022، سەرەڕای دانانی سیستەمی نوێی پارەدان بۆ ئەپلیکەیشنە هاوبەشەکانی، سزاکانی سەر کۆمپانیای ئەپڵ بۆ 25 ملیۆن یورۆ بەرزبووەوە.

- سزای هەفتانە بە بڕی پێنج ملیۆن یورۆ

لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەو کومپانیایانەی ئەپلیکەیشن بەرهەمدێنن بەهۆی ئەوەی رێگەیان پێنەدراوە جگە لە ئەپڵ سیستەمی پارەدانی دیکە بەکاربهێنن بە بڕی پێنج ملیۆن یورۆ سزا دران. هەتاوەکو ئەو کاتەی بەربەستەکانی بەردەم سیستەمی پارەدان هەڵدەگیرێت سزاکە بەردەوامی دەبێت.

ئەپڵ بەهۆی رێگەنەدانی پارەدان جگە لەوەی لە رێگەی ئەپلیکەیشنەوە نەبێت و وەرگرتنی کۆمیسیۆن بەڕێژەیەکی بەزر، لەلایەن زۆر وڵاتەوە سزا دەدرێت.