عێراق دەرچوونی لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەكگرتووەكان راگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عێراق داخستنی دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوه‌یتی راگه‌یاند وجه‌ختی له‌ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه‌.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: عێراق به‌ته‌واوی قه‌ره‌بووی كوه‌یتی كردووه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش له‌ژێر رێوشوێنه‌كانی به‌ندی حه‌وت ده‌رچووه‌.

كۆتایی ساڵی 2021بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند: 44 ملیۆن دیناری دیكه‌ راده‌ستی كوه‌یت كراوه‌، وه‌ك كۆتا قۆناغی قه‌ره‌بووی ئه‌و وڵاته‌، به‌وه‌ش كۆتایی هاتووه‌ به‌پڕۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌.

بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاندوه‌: به‌پێدانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی، عێراق به‌ته‌واوی قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر درابوو به‌پێی بڕیاری (687) ی ساڵی 1991، كه‌بڕه‌كه‌ی (52.4) ملیار دۆلار بوو.