هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خشته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، خشته‌ی مووچه ئاماده‌یه و پاره‌یش له خه‌زێنه‌دا هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان دابه‌شكردنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
دەقی لێدوانەكە:
خشته‌ی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه بۆ پاراستنی هاووڵاتیان له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ده‌كه‌وێته دوای ئه‌و رێكارانه.
فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كانیان له خزێنه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یه و به‌م زووانه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌م رێكارانەش تەنیا بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و خانه‌واده‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٣/١٥