ئۆكراینا رایگه‌یاند كه دوای ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، دوو سه‌ربازی رووسی به دیل گیراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئۆكراینا له ئه‌نقه‌ره، دوو سه‌ربازی رووسی له ده‌ورووبه‌ری كیێڤ پایته‌خت به چه‌كه‌كانیانه‌وه به دیل گیراون.
گرته‌ی سه‌ربازه به دیلگیراوه‌كان و چه‌كه‌كانیان له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تایبه‌تییان بۆسه‌ر ناوچه‌ی دۆنباس خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا ده‌ست پێ كردووه.