SNN قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال کە لەلایەن مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە راسپێردراوە بۆ سەرپەرشتی کردنی سازدانی دیداری یەکێتی لە پەیامێکدا ئامانجەکانی ئەو دیدارە دەخاتەڕوو. دەقی پەیامەکە: دیداری یه‌كێتی… بۆچی؟ ساڵی 1975 كه سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانی ده‌ستیان به خه‌باتی نوێی كوردایه‌تی كرد و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان دامه‌زراند، به ئامانجی روونه‌وه هێڵه گشتییه‌كانی بیڕوڕای یه‌كێتییان داڕشت. ئه‌و كاته، گفتوگۆی چڕی هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بۆ ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی بگاته گه‌ڵاڵه‌ی ستراتیجێكی پێشكه‌وتنخواز و دیموكرات و كوردانه له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عێڕاق، به‌جۆرێك کە له توانایدا […]
The post قوباد تاڵەبانی پەیامێک لە بارەی دیداری یەکێتیەوە بڵاودەکاتەوە appeared first on SNN.