له‌ترسی داگیركردنی له‌لایه‌ن چینه‌وه‌، تایوان حاڵه‌تی ئاماده‌باشی راگه‌یاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ناكۆكییه‌كانی نێوان چین و تایوان په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكیش، ره‌نگه‌ هه‌مان سیناریۆی نێوان رووسیاو ئۆكرانیا له‌ناوچه‌كه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌.

تایوان مه‌ترسی له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ له‌سه‌ر دروست بووه‌، بۆیه‌ هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی خستۆته‌ حاڵه‌تی ئه‌و په‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا بایه‌خی ناوه‌نده‌ جیهانییه‌كان له‌سه‌ر ناكۆكی و ململانێی نێوان رووسیاو ئۆكرانیایه‌.

رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی، له‌سه‌روبه‌ندی قه‌یرانی نێوان رووسیاو ئۆكرانیا كێشه‌ی نێوان چین و تایوانیش له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌.

جێگه‌ی باسكردنه‌ به‌رده‌وام حكومه‌تی چین خاكی تایوان وه‌ك به‌ شێك له‌خاكی وڵاته‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، بۆیه‌ داگیركردنی ئه‌و دوورگه‌یه‌ بۆ چین له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانیه‌تی.