چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ولایه‌تی دووه‌می كازمی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

محه‌ممه‌د سه‌یهود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر پشكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، چوارچێوه‌كه‌یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی ولایه‌تی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

سه‌یهود له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ سوره‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ وه‌رگرتنی ولایه‌تی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیران.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌، له‌وانه‌ش شكستی گه‌وره‌ له‌ مه‌له‌فه‌كانی ئه‌منی و ئابوریی له‌ سه‌رده‌می حكومه‌تی ئێستادا، پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در دیاری بكرێت و نابێت هیچ لایه‌نێك تاكڕه‌وانه‌ ئه‌و مه‌له‌فه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێشی وایه‌، ئه‌و پۆسته‌ مافی گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی شیعییه‌ و له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك تاپۆ نه‌كراوه‌، چه‌ندین ساڵه‌ به‌ رێكه‌وتن له‌نێو ماڵی شیعه‌ یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت.