كەرەنتینەی تووشبووانی كۆرۆنا كەمكرایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ڕابردوو هەر كەسێك لەدوای پشكنین دەربكەوتایە كە توشبووی كۆرۆنایە دەبوو بۆماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینە بكرێت و تێكەڵ بەكەسانی دیكە نەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو ماوەیە كەمكراوەتەوە بۆ تەنها پێنج ڕۆژ. د.سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بە پشت بەستن بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی توشبووانی كۆرۆنا، لەمەودوا ماوەی كەرەنتینەی توشبووانی كۆرۆنامان بۆ پینج ڕۆژ كەمكردووەتەوە، بە جۆرێك كە ئەگەر كەسێك توشبووی كۆرۆنا بێت، پێویستە دوای پێنج رۆژ پشكنینی كۆرۆنا بكات و ئەگەر ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بوو، دووبارە 5 رۆژی دیكە كەرەنتین دەكرێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر هەركەسێك بە توشبوونی كۆرۆنا تۆمار بكرایە دەبوایە […]

The post كەرەنتینەی تووشبووانی كۆرۆنا كەمكرایەوە appeared first on SNN.