دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25-2-2022 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێك سەردانی دەڤەری گەرمیانی كرد و لەمیانەی بەڕێوەچونی ئاهەنگی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی و هاتنی پۆلێك ئەندانی نوێ بۆ ناو ڕێكخستنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە هەمووكات زیاتر كۆمەڵگەی كوردی پێویستی بەنەهجی یەكگرتووە بۆ مرۆڤسازی و دژایەتی گەندەڵی، یەكگرتوو پارێزەری شوناسی ڕەسەنی گەلی كوردستانە. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: چاكسازی بەكەسی چاكساز دەكرێت و بەكەسی گەندەڵ ناكرێ و یەكگرتووەكان مرۆڤی چاكساز پێدەگەیەنن و ئەوانەی بازاڕی خراپەكاری خۆش دەكەن ناتوانن خزمەتی گەل بكەن و چاكسازبن بەڵكو ئەوانەی ڕۆژێك نیشتیمان پەروەریان كردبێ بەسەدان ئەوەندە بەگەلی بەشمەینەتیان فرۆشتۆتەوە. لە كۆتایی دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە: لە ئێستادا ناوچەكە بەقۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستی بەكارامەیی و حیكمەت هەیە بۆ ئەوەی بە كەمترین زیان بشكێتەوە بەسەر گەلەكەماندا.