SNN ناتۆ داوا لە رووسیا دەکات بەشێوەیەکی بەپەلە هێزەکانی لە خاکی ئۆکرانیا بکشێنێتەوە جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەو هێرشە بە زیان بۆ سەر مۆسکۆ دەشکێتەوە. یانس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، داوای کشانەوەی بەپەلەی هێزەکانی روسیا دەکەن لە خاکی ئۆکرانیا، چونکە ئەوە هێرشێکە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە. ئەمینداری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و ئازار دەچێژن لە ئێستادا لە ئۆکرانیا بەهۆی چالاکییەکانی روسیاوە و “تەواوی بەرپرسیاریەتی ئەم جەنگە لە ئەستۆی روسیایە، بەهۆی ئەوەی هەموو رێگەچارە دیبلۆماسییەکانی رەتکردەوە کە لەلایەن ناتۆوە پێشکەشی کرابوون و یاسای جیهانی پێشێلکردووە.” هاوکات راشیگەیاند، لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ […]
The post ناتۆ: پێویستە رووسیا دەستبەجێ هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە appeared first on SNN.