ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : كاردەكرێت بەپلان شوناسی میللەت تێكبدرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25-2-2022 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێك سەردانی دەربەندیخان كردو لە میانەی مەراسیمی كردنەوەی هۆڵی لقی دەربەندیخانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند : بەرنامەی یەكگرتوو ئەوەیە كادرەكانی فێردەكات خۆیان و دین و نیشتیمانیان بناسن و خاوەنی پرۆژەیەكی فراوان و گەورەیەو دەبێت بەو شێوەیە لە یەكگرتووەكان بڕوانن. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان پێویستیان بەخزمەتی زیاترەو بەداخەوە دەسەڵاتداران زۆر كەمتەرخەمن بەرانبەر بەم گەلەقوربانیدەرەو خەریكە بەرنامەو كێبڕكێی نادروست دەبێتە نەهج لەم وڵاتەداو بەداخەوە خزمەتی هاوڵاتیان و وڵات لەبەرنامەدا نەماوە. لەكۆتای دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە ئیدارەی كارگێڕی وڵات پێویستی بەكەسی دڵسۆز و لێهاتو هەیەو خزمەت بەكەسی پەروەردە كراو دەكرێت و گەندەڵی لەهەرێم هەموو جومگەكانی گرتۆتەوەو كاردەكرێت شوناسی ئەم میللەتە تێكبدرێت.