عێراق دەرگا بە ڕووی بەشێک لە خانمانی ئۆکرانیا دەکاتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی به‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ ئۆكرانییانه‌ی كه‌ هاوسەرگیریان لەگەڵ هاووڵاتیانی عێراقی کردوە. ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی لە ئۆکرانیا هاوسەرگیرییان کردووە، دەتوانن هاوسەر و منداڵەکانیشیان لەگەڵ خۆیان بگەڕێننەوە. باسی لەوەشکرد، تا ئێستا 76 داواکارییان لەلایەن رەوەندی عێراقییەوە پێگەیشتووە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات و هەر یەک لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە رووسیا، پۆڵندا، هەنگاریا و رومانیا راسپێردراون هێڵی گەرم بکەنەوە بۆ تۆمارکردنی ئەو عێراقیانەی لە ئۆکرانیان و خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکە. هەزاران هاووڵاتی عێراقی لە ئۆکرانیان و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە بەشێکیان خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

The post عێراق دەرگا بە ڕووی بەشێک لە خانمانی ئۆکرانیا دەکاتەوە appeared first on SNN.