دیجیتال میدیای سپێده
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کهشناسیی ، ئەمڕۆ شەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 14 پله، هەڵەبجە 14 پلە، دهۆک 16 پله و کەرکوک 18 پلە دەبێت.
هاوكات سبەینێ یەكشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 پلە،هەڵەبجە 16 پلە، دهۆک 18 پله و کەرکوکیش 20 پله دەبێت.
كەشناسی ڕاشیگەیاندووە، رێژەی دابارین بەشێوەی مامناوەند دەبێت، لەكاتەكانی دوانیوەڕۆ لە هەندێ كات و شوێن باران بە لێزمە دەبارێت،لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان.