دیجیتال میدیای سپێده
بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەکێکەوە، کەشتییەکی بارھەڵگری سەربە کۆمپانیایەکی ژاپۆن لە کەناراوەکانی ئۆکرانیا زیانی بەرکەوت و لە ئاکامدا ئەندامێکی تیمی نێو کەشتییەکەیش برینداربوو.
ئاژانسی ھەواڵیی کیۆدۆ لە کۆمپانیای گواستنەوەی کەلوپەل کە لە کەرتی ئیھمە رۆژئاوای ژاپۆن تۆمارکراوە گواستووەتەوە، گەشتیی (نامۆرا کوین) کە ئاڵای پەنامای لەسەربوو و بە دەریای رەشدا دەرۆشت لە کەناراوەکانی ئۆکراینا، مووشەکێک بەر کەوتووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە مووشەکەکە، زیانی بە کەشتییەکە گەیاندووە و بەھۆیەوە یەکێک لە ئەندامانی تیمی نێو کەشتییەکە برینداربوو.
باسی لەوەش کردووە کە کەشتییەکە وێرای ئەوەی زیانی بەرکەوتووە، بەڵام بەردەوامە لە رۆشتن بەرەو تورکیا.
ھاوکات ئاژانسی ناوبراو لە ئاژانسەکانی ھەواڵیی بیانی گواستووەتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا رایانگەیاندووە، مووشەکەکە لەلایەن ھێزەکانی رووسیاوە، ئاراستە کراوە.
رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێ کرد کە ئەوەیش کاردانەوەی توندی ژمارەیەک وڵاتی لێکەوتەوە و داوایان کرد کە سزاکانی سەر رووسیا توندوتر بکرێن.