SNN سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌مزووانه هاوپه‌یمانیه‌تى (الثبات) راده‌گه‌یه‌نین، ده‌شڵێت: “له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندى به هاوپهیمانیهتییهكهمانهوه بكات”. سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه پێكهاتوون له نورى مالیكى، قه‌یس خه‌زعه‌لى و هادى عامرى له ئێستادا سه‌رقاڵى پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى نوێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنن. مه‌حمود یاسین حیانى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له ماوه‌یه‌كى نزیكدا هاوپه‌یمانى (الثبات) راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه له ئێستادا به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى عێراق له خۆى و ژماره‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى گه‌یشتووه‌ته 133 بۆ 135 په‌رله‌مانتار”. به وته‌ى حیانى، “له ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندییان به هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌وه كردووه”. ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له […]
The post هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى نوێ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق پێكده‌هێنرێت appeared first on SNN.