دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری مێلیتۆپۆلى باشووری رۆژھەڵاتی ئۆکرانیای راگەیاند.
کەناڵی رووسیا ئەلیوم لە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ-ی گواستووەتەوە و رایگەیاندووە کە ھێشتا ھێرشی رووسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامە.
ئهوهش هاتووه: "سوپای رووسیا توانیویەتی شاری مێلیتۆپۆل کۆنترۆڵکردووە و سەرجەم رێوشوێنەکانیش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەلامەتی خەڵکی مەدەنیی و رێگرتن لە ھەوڵەکانی لایەنی ھەواڵگریی ئۆکرانیا و رەگەزپەرستەکان بۆ ھاندانی توندتیژیی، گرتووەتەبەر".