نوێترین زانیاری لەبارەی گۆرینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2022-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە ڕابردوودا زۆر باس لە یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكرا بە  شێوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات كە تائێستا هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام هەر كەسێك بیەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی بڕواتە وڵاتانی دەوروبەر ئەوا بە 50 هەزار دینار تابلۆی ئۆتۆمبیلەكەی بۆ دەكەین بە شێوازی تابلۆی ئەوروپی كە بۆماوەی ساڵێك بەكاردێت. عەقید بەخیتار محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی گۆڕین و یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەروەها گۆڕینی شێوازی تابلۆكان بە شێوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی، لەماوەی ڕابردوودا تەنها لەڕاگەیاندنەكانەوە بەگەرمی باسدەكرا […]

The post نوێترین زانیاری لەبارەی گۆرینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم appeared first on SNN.