دیجیتال میدیای سپێده
رووسیا کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەکانی لیتوانیا، لاتڤیا، سلۆڤێنیا و ئیستۆنیادا داخست.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسی گواستنەوەی ئاسمانیی فیدراڵی رووسیا (Rosaviatsiya)ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاری داخستنی کایەی ئاسمانیی رووسیا بەڕووی ئەو وڵاتانەدا لە وەڵامی ئەوەدا بووە کە ئەو وڵاتانە کایەی ئاسمانیی خۆیان بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیادا داخستووە.
ئاماژەی بەوەیش کرد کە بڕیارەکە گەشتە گوازراوەکانیش دەگرێتەوە.
هەر یەک لە بەریتانیا، بولگاریا، چیک، پۆڵەندا، رۆمانیا، سلۆڤێنیا، لاتڤیا، لیتوانیا و ئیستۆنیا بڕیاریان دابوو بە داخستنی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بەرووی رووسیادا.
لە بەرامبەریشدا رووسیا کایەی ئاسمانیی خۆی بەڕووی بەریتانیا، بولگاریا، چیک، پۆڵەندا و رۆمانیا داخست.